نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كورستان كۆببێته‌وه.
له‌سه‌ر داوای وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامبدات و تاوتوێی هێرشه‌كه‌ی توركیا بكات بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و دژی توركیا ده‌ربكات، به‌و پێیه‌ی زۆرێك له وڵاتان له‌و هێرشه‌ی توركیا ناڕازین.
دوێنێ توركیا ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرێك له وڵاتانی جیهان ناره‌زایه‌تیی خۆیان بۆ هێرشه‌كه ده‌ربڕی.