BBC: ئەردۆغان نامەكەی ترامپی هەڵداوەتە ناو تەنەكەی خۆڵەكەیەوە

17/10/2019 جیهان

نەوا
سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار نامەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكای خوێندوەتەوە، فڕێی داوەتە ناو تەنەكەی خۆڵەكەیەوە.
كەناڵی BBC لەزاری سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیاوە بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی ئەردۆغان لە 9ی ئەم مانگە نامەكەی ترامپی بەدەستگەیشتوە و دەستبەجێ رەتیكردوەتەوەو هەڵیداوەتە ناو تەنەكەی خۆڵەكەیەوە.
ئاماژە بەوەش دەدات، سەرۆكی ئەمریكا نامەكەی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی هێرشەكەی توركیا بۆسەر باكور و خۆرهەڵاتی سوریا بۆ ئەردۆغان ناردوە.
ترامپ لەنامەكەیدا بۆ ئەردۆغان ئامادەیی هەسەدەی بۆ رێككەوتن لەگەڵ توركیا ئاشكراكردووە، هەڕەشەی تێكشكاندنی ئابوریی توركیاشی لێدەكات و پێی دەڵێت "پیاوێكی رەق مەبە و گەمژە مەبە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group