ئەردۆغان لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە

17/10/2019 جیهان

نەوا
لە شاری ئەنقەرە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای كرد و ئێستا لە كۆبونەوەدان.
لەوبارەیەوە سەرۆكایەتی توركیا بڵاویكردوەتەوە، كۆبونەوەكە لە كۆمەڵگەی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و هیچ ئاماژەیەكیش بەوەنەكراوە، كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەی كۆبونەوەكەیە یاخود نا.
رۆژی پێنجشەممە پێنس گەیشتە توركیا و هەوڵدەدات ئاگربەست بهێنێتەئاراوە و سوپای توركیا هێرشەكانی بۆسەر باكور و خۆرهەڵاتی سوریا رابگرێت.
پێش گەیشتنی جێگری سەرۆكی ئەمریكاش بە ئەنقەرە، پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دیدارەكانی لە توركیا دەستپێكردبو.
تائێستا ئەردۆغان ئامادەنییە دەستبەرداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی بێت بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و هیچ دانوستاندنێكیش لەگەڵ شەڕڤانانی كورد ئەنجام نادات.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group