وردەكاری رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی رۆژئاوای كوردستان

17/10/2019 جیهان

نەوا
هەردوو لایەنی ئەمریكا و توركیا هەندێك وردەكاری لەبارەی رێككەوتنیان بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن سوپای توركیاوە بڵاودەكەنەوە و لێرەدا ئاماژە بە زانیارییەكان دەدەین:
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا پاش دیدار و كۆبونەوەی نزیكەی پێنج كاتژمێر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ رۆژنامەنوسان خاڵەكانی رێككەوتنەكەی راگەیاند، كە بەمشێوەیەیە:
-توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی رادەگرێت بۆئەوەی بواری پاشەكشێ بە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد بدات لەماوەی 120 كاتژمێردا پاشەكشێ بكەن.
-ئەمریكا لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد كاردەكات بۆ پاراستنی پاشەكشێكە بە قوڵایی 32 كیلۆمەتر لە سنوری سوریا-توركیاوە.
-رێككەوتنەكە دورخستنەوەی كردەوەی سەربازیی توركیا لە شاری كۆبانێ لە خۆی دەگرێت، كە هێزەكانی سوریا چونەتە ناوی.
-لەكاتی تەواوبونی پاشەكشێی كوردەكان، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا كۆتاییپێدەهێنرێت.
-ئەمریكا هیچ سەربازێكی لەسەر خاكی سوریا نامێنێت.
-ئەمریكا و توركیا پابەندن بە گەیشتن بە رێككەوتنێكی ئاشتیانە لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا، كە ئاسایشی ئەنقەرە و كوردەكان زامن دەكات.
-پاراستنی كەمە نەتەوەكان لە باكوری سوریا و پاراستنی گرتوخانەكانی ئەوێ.
-شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش ئامانجی هاوبەشیانە.
-ئەمریكا پاشەكشێ دەكات لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر توركیادا.

لەلایەن خۆیەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەم خاڵانەدا و وتی:
-قوڵایی ناوچەی ئارام تا 32 كیلۆمەتر بۆ ناو خاكی سوریا شۆڕدەبێتەوە لە خۆرهەڵاتی فورات هەتا دەگاتە سنوری عیراق.
-توركیا و روسیا گفتوگۆ دەكەن لەبارەی دۆخی منبج و ناوچەكانی دیكە.
-راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە ئامانج لێی تەنها رێگەدانە بە چەكدارە كوردەكان بۆئەوەی ناوچەی ئارام بەجێبهێڵن.
-رێككەوتن لەسەر رادەستكردنی چەكە قورسەكانی هێزە كوردییەكان بە سوپای ئەمریكا.
-هێزەكانی توركیا ناوچەی ئارام لە سوریا كۆنترۆڵ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group