ئاماده‌كارییه‌كانی مێروو بۆ وه‌رزی زستان

28/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەو مێرووانەی لە قەدپاڵی چیای ئاگری لە باكوری كوردستان دەژین، كە پێنج هەزار و 137 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، لە ئامادەكاریدان بۆ كەڵەكەكردنی خۆراك بۆ وەرزی زستان.
مێرووەكان لە هەوڵی چڕوپڕ و بێناوبڕدان بۆئەوەی خواردن كەڵەكە بكەن و پێویستییەكانیان دابین بكەن تاكو زستان كاریگەری نەرێنی نەكاتەسەر ژیانیان. مێرووەكان بە دووری دەیان مەتر لە شارەكەیان بەدوای خۆراك و پێداویستییەكانیاندا دەگەڕێن و بە پشت دەیگوازنەوە شارەكەیان.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.جەلالەددین گۆزوئاچك مامۆستا لە كۆلێژی پەروەردەی كشتوكاڵی زانكۆی ئیدر دەڵێت "مێرووەكان زۆر كاردەكەن و كۆمەڵایەتی و شانەی مێرووەكان لە سێ چینی جیاواز پێكدێن". وتیشی "چینی سەرەوە شاژنە و بەردەوامی دەدات بە چینەكەی خۆی. دواتر مێرووی سەرباز دێت كە شانەكە دەپارێزێت. چینی سێیەمیش مێرووی كاركەرن، كە مێینەن و بەردەوام خۆراك كۆدەكەنەوە و شارەكە پاك رادەگرن".
د.گۆزوئاچك ئاماژەی بەوە دا هەر مێروویەك كارێكی پێسپێردراوە و وتی "بەشێك لە مێرووە كاركەرەكان خۆراك دەدۆزنەوە و دەیهێنن لە شارەكەدا كەڵەكەی دەكەن، بەشێكی دیكەیان پاكڕاگری لانەكان لەئەستۆدەگرن. ئەوان هاوكات لە رێگای كۆكردنەوەی خاشاك سود بە سروشت دەگەیەنن".
ناوبراو تیشكی خستەسەر ئەوەی مێرووەكان بۆ بەردەوامیدان بە ژیان بەردەوام پێویستییان بە كۆكردنەوە و كەڵەكەكردنی خۆراكە و بۆ بەردەوامیدان بە شانەكەیان ناچارن زاوزێ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group