كاركردن لە بەندەری ئوم قەسری بەسڕە دەستپێدەكاتەوە

07/11/2019 عێراق

نەوا
كاركردن لە هەریەكە لە بەندەری ئوم قەسڕ و پاڵاوگەی نەوتی ناسڕیە لە باشوری عیراق دەستیپێكردەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە بەندەری ئوم قەسڕی بەسڕە دەستبەكاركراوەتەوە، هەروەها پاڵاوگەی نەوتی ناسڕیە كەوتوەتەوەكار.
سەرچاوە حكومییەكەی عیراق رایگەیاندوە، دوای هەفتەیەك لە رێگریكردن، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران رێگەیانداوە لە بەندەری ئوم قەسڕ دەستبەكاربكرێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندەرانی بەسڕە رێگەی سەرەكی بەندەری ئوم قەسریان داخستبو، بەوهۆیەشەوە كاركردن لە بەندەرەكەدا راگیرابو، كە بەشێكی زۆری پێداویستییە خۆراكییەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق لەڕێگەی ئەو بەندەرەوە هاوردە دەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group