نه‌وا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاری پێشووی به‌سره‌و بابل ده‌ركرد.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاری پێشوی به‌سره و بابل ده‌ركراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی ماجد نه‌سراوی، پارێزگاری پێشوی به‌سره و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌رۆكی دیوانی پارێزگه‌كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركراون، رۆژی پێنج شه‌ممه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه ده‌رچووه.
هاوكات ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل ده‌ركردو قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.