نه‌وا
شه‌وی رابردو لوتكه‌ی یوڤانتۆس و ئه‌ی سی میلان له خولی پله یه‌كی ئیتاڵیادا به سه‌ركه‌وتنی خانمه‌پیره‌كه كۆتاییهات، به‌ڵام بردنه‌وه‌كه به‌لای كریستیانۆ رۆناڵدۆوه هیچ تاموچێژێكی نه‌بو، بگره زۆر ناڕه‌حه‌تیش بو.
له خوله‌كی 55ی یارییه‌كه‌دا، ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤانتۆس بڕیاری دا رۆناڵدۆ بۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتینی دابنیشێنێت و هه‌ر ئه‌ویش بوو له خوله‌كی 77دا به تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتن بۆ تیمه‌كه‌ی و سێ خاڵ مسۆگه‌ر بكات.
له پاش یارییه‌كه، ساری رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كه دا و توڕه‌بونی رۆناڵدۆشی شیكرده‌وه و وتی "پێویسته سوپاسی رۆناڵدۆ بكه‌ین، چونكه له دۆخێكی سهختدل قوربانی دا تا كۆتاییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵماندا بێت، هه‌موو شتێكی كرد تا یاری بكات، به‌ڵام بینیم ته‌واو نه‌بوو، پێموابو باشتره له یاریگا بیهێنمه ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌موو یاریزانێكی سروشتی پێویسته پێی ناخۆش بێت، كه بگۆڕدرێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵده‌دات له یاریگادا بێت، له مانگی رابردودا هه‌ستی به هه‌ندێك كێشه كرد له ئه‌ژنۆیدا، له كاتی مه‌شقه‌كاندا توشی پێكانی به‌سته‌ری لاكان بوو، كاتێك له ئاستێكی باڵادا مه‌شق ده‌كات یاخود یاری ده‌كات، ئه‌وا هاوسه‌نگی ناهێڵێت و ده‌بێته‌هۆی هۆی كێشه له قاچ و رانیدا".
ساری دواجار دانی به‌وه‌شدا نا، كه له‌ئێستادا رۆناڵدۆ له باشترین دۆخیدا نییه.