نەوا-
رێكخراوی پزیشكانی بێسنور لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر بارەگاكەیان و دوو پاسەوانیان كوژراوە.
رێكخراوی پزیشكانی بێسنور ئاماژەشیكردوە، ئەوەی كراوە هێرشێكی راستەوخۆیە بۆ سەر پزیشكانی بێسنورو ژمارەی ئەو كارمەندانەیان كە تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون گەیشتوەتە 17 كەس.
جەختیشیكردوەتەوە، پێشتر شوێنی بارەگاكەیان بەبەرپرسانی ئیسرائیل راگەیاندوەو ئاماژەو تابلۆكانی پەیوەندیدار بەبونی رێكخراوەكەیان لەو شوێنە هەڵواسیوە سەرەڕای ئەوەش هێرشیان كردونەتەسەر.
لەلایەن خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەكەوە بڵاویكردوەتەوە، ئەوانەی كوژراون ئەندامانی حەماس بون كە بۆ رێكخراوی پزیشكانی بێسنور كاریانكردوە.