نه‌وا
په‌رله‌مانی عیراق میوانداری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات و ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای وڵاته‌كه ده‌خاته‌ڕو، كه یه‌كێكیان په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غازه.
له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان میوانداری جینین بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كراوه و ئه‌ویش بۆ یارمه‌تیدانی عیراق چه‌ند پێشنیارێكی رێكخراوه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به پێشنیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كراوه، كه تێیدا رێوشوێنی به‌په‌له و كورت مه‌ودا و مامناوه‌ند خراونه‌ته‌ڕو، له‌وانه‌ش چاكسازیكردن له سیستمی هه‌ڵبژاردن، سێكته‌ری ئاسایش، دۆسێی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌مواركردنی ده‌ستور.
به‌شێكی دیكه‌ی پێشنیاره‌كان بریتین له په‌سندكردنی ژماره‌یه‌ك یاسا له‌وانه‌ش یاسای "ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ت له كوێ بوو؟"، دادگای فیدراڵی، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبون، نه‌وت و غاز، ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌مواری یاسای هاندانی وه‌به‌رهێنان و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.