نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به‌شێك له هاووڵاتیان و خێرخوازانی شاری سلێمانی گله‌یی و گازنده ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینێك ده‌كه‌ن، كه مانگی رابردو بۆ رۆژئاوای كوردستان كه‌لوپه‌ل و خۆراكیان كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و ره‌وانه نه‌كراوه.
كه‌مپینی "هه‌موومان رۆژئاڤاین"، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆكرایه‌وه و كۆی گشتی پێداویستییه‌كانیش به‌نزیكه‌یی 600 تۆن ده‌بێت.
سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی كه‌مپینه‌كه له‌چه‌ند كۆگایه‌كی ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی هه‌ڵگیراون و له‌وباره‌یه‌وه ماكوان عه‌بدولخالق ئه‌ندامی رێكخراوی CDO و سه‌رپه‌رشتیاری كۆگاكانی كارگه‌ی جگه‌ره بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "به‌شی یه‌كه‌می كه‌لوپه‌له‌كان، كه له 26 بارهه‌ڵگری گه‌وره پێكهاتبون، توانرا به‌نزیكه‌یی 250 تۆن له پێداویستی بگه‌یه‌نرێته ده‌ست مانگی سوری كوردی له سوریا، كه به‌شی هه‌ره‌زۆری خۆراك بو، ئه‌وی تریان كورسی بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و جلوبه‌رگی منداڵان و دۆشه‌ك بون".
وتیشی "له‌ئێستادا كه‌لوپه‌لی خۆراكی و جلوبه‌رگ و دۆشه‌ك و چه‌ندین سۆپا ماونه‌ته‌وه و به نزیكه‌ی 300 تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ندین هۆكار هه‌بون بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرت و وابڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه ته‌واوی پێداویستییه‌كان بگه‌یه‌نرێته رۆژئاوای كوردستان و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ریاندا، كه له‌ئێستادا خۆراك و گه‌رمكه‌ره‌وه یه‌كێكن له‌پێداویستیه گرنگه‌كان به‌هۆی نزیكبونه‌وه له وه‌رزی زستان".
هۆكاری نه‌ڕۆیشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش گه‌ڕاندیه‌وه بۆ وه‌رنه‌گرتنی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆیشتنی بارهه‌ڵگره‌كان و خراپی بارودۆخی ئه‌منی له‌سه‌ر سنوری رۆژئاوا، هه‌روه‌ها له‌پاش گه‌یشتنی پێداویستیه‌كان له كۆگاكانی رۆژئاوا دووباره رێكخستنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌وانه بون به هۆكار بۆ دواخستنی پێداویستی كه‌مپینه‌كه.
ماكوان عه‌بدولخالق باسی له‌وه‌شكرد، جگه له‌و كه‌لوپه‌لانه، سێ بارهه‌ڵگر كه له پێداویستی ته‌ندروستی پێكهاتبوو، نێردراوه بۆ رۆژئاوای كوردستان و دڵنیایی به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن به ئامانه‌ته‌وه كاریان كردوه و سه‌رجه‌میان به رێكارێكی ته‌ندروستی باش رۆیشتوه، هه‌موو خۆراكه‌كان دڵنیایی له واده‌ی به‌سه‌رچونی بۆكراوه و له كه‌شوهه‌وایه‌كی باش‌دا هه‌ڵگیراون.