ئەمریكا سزای ئەو بەرپرسە ئێرانیانە دەدات كە بەشداربوون لەسەركوتی خۆپیشاندانەكان

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باس لەوەدەكات لە هەوڵی سزادانی ئەو بەرپرسانەی ئێراندان، كە دەستیان لەسەركوتی خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەیان هەبووە.
برایان هۆك بەرپرسی كاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، واشنتۆن لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێ كردنی سزادانی بەرپرسانی ئێران و ئەو كەسانەیە كە لە سەركوتی خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیانی ئێرانی رۆڵیان هەبووە.
باسی لەوەشكردووە، ئەمریكا بەنیازە تەكنەلۆجیای پێویست بخاتەبەردەست خەڵكی ئێران بۆ ئەوەی چیتر حكومەتی ئێران لە رێگەی پچڕاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە نەتوانێت لە جیهانی دەرەوە دایانببرێت.
دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە خۆپیشاندان بەشێكی بەرچاو لە شارەكانی ئێرانی گرتەوە، بەپێی وتەی چالاكوانان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە نێوان 100 بۆ 200 خۆپیشاندەر كوژران و حكومەتی تارانیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە پەنای بۆ پچڕاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێت برد.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group