بە گوللـە كاتیۆشا پەلاماری فڕۆكەخانەی بەغدا درا

09/12/2019 عێراق

نەوا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكرد، چوار گوللـە كاتیۆشا نراون بە فڕۆكەخانەی بەغداوە و لە یەكێك لە سەربازگەكانی دەوروبەری فڕۆكەخانەكە كەوتونەتەخوارەوە، بەهۆیەوە شەش جەنگاوەر برینداربون.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، نازانرێت كێ ئەو گوللـە كاتیۆشایانەی ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كردوە، بەڵام دوپاتیكردوەتەوە، كە خودی فڕۆكەخانەكەی نەپێكاوە و بەر سەربازگەیەكی دەوروبەری فڕۆكەخانەكە كەوتوە و ئەو شەش جەنگاوەرەی تێدا برینداربوە، كە ناسنامەكانیان ئاشكرانەكراوە و نازانرێت سەربە چی هێزێكن.
پاش روداوەكە دەستبەجێ‌ هێزە ئەمنیەكان دەستیانكردوە بەگەڕان و پشكنین لەو ناوچەیەی كاتیۆشاكانی لێوە تەقێنراوە و سەكۆی هەڵدانەكەی و چەند گوللـەیەكی دیكەش دۆزراونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group