داوا لە بەرهەم ساڵح دەكرێت مادەی 81ی دەستور جێبەجێبكات

16/01/2020 عێراق

نەوا
ناوەندی عیراق بۆ گەشەپێدانی یاسایی ICLD داوا لەبەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەكات كە مادەی 81ی دەستور جێبەجێ بكرێت بەئامانجی كۆتایی هێنان بەو تەنگژە دەستوریەی وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت.
ناوەندی عیراق بۆ گەشەپێدانی یاسایی نوسراوێكی ئاراستەی بەرهەم ساڵح كردوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە: رانەسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین كوتلە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەهەر هۆیەك بێت لەوانەش چاوەڕوانكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، مانای ئەوە نییە رێگە بەهیچ لایەك بدرێت كاتە دەستوریەكان پێشێل بكات.
رونیشكراوەتەوە، لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار پێویست بوو لەسەر رێچكەی مادەی 81ی دەستور بڕۆشتایە بەتایبەتی دوای شكستهێنان لەراسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین كوتلە، هەروەها بەهۆی چۆڵبونی پۆستی سەرۆك وەزیران حكومەت كۆت و بەند كراوەو ناتوانێت دەسەڵاتەكانی بەشێوەیەكی تەواوەتی پەیڕەو بكات، ئەوەش بوەتە هۆی دروستبونی بۆشایی لە مەلەفی ئەمنی و خزمەتگوزاری و پەككەوتنی پرۆژە یاساكان و بودجە.
ناوەندی عیراق بۆ گەشەپێدانی یاسایی ئاماژەی بەوەشداوە، داوا لەسەرۆك كۆمار دەكەن كە گرنگە مادەی 81ی دەستور جێبەجێ بكات چونكە ئەو پارێزەری دەستورە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group