توركیا و گروپە چەكدارەكان هێرشی پێچەوانەیان لە ئیدلب دەستپێكرد

20/02/2020 جیهان

نەوا
گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە ئیدلب هێرشی پێچەوانەیان بۆسەر سوپای سوریا دەستپێكرد و سوپای توركیاش پشتگیرییان دەكات.
میدیای توركی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ گروپە چەكدارە سورییەكانی سەر بە ئەنقەرە، هێرشی پێچەوانەیان بۆسەر سوپای سوریا لە ئیدلب دەستپێكردووە، كە لەو هێرشانەدا سوپای توركیا بە تانك و تۆپ و سەربازی سوپاوە پشتگیریی گۆوپە چەكدارەكان دەكەن، لەو چوارچێوەیەشدا تۆپخانەكانی توركیا پێگەكانی سوپای سوریایان لە ئیدلب بۆردومان كردووە.
لای خۆیانەوە میدیاكانی سەر بە روسیا رایانگەیاند، بەرەی نوسرە دەستیكردووە بە هێرش بۆسەر سوپای سوریا لە ئیدلب و سوپای توركیاش یارمەتیی دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group