نه‌وا
خه‌یرى بوزانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ئێزدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكومه‌تى هه‌رێم، ئیدانه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عیراق ده‌كات بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبون له ناحیه‌ى زوممار بۆ ئه‌و كه‌سوكارانه‌ى چه‌كدارانى داعش كه له كامپی هۆل-ه‌وه دێنه‌وه.
بوزانى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "پرۆژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئه‌نجامى مه‌ترسیدارى به‌دواوه ده‌بێت و له‌داهاتودا كوشتارگه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى داواكارى و هاواره‌كانمان بۆ ره‌تكردنه‌وه و ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره، پرۆژه‌ی كه‌مپه‌كه له ناحیه‌ى زوممار له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه و پێشوازی له 31 هه‌زار و 400 كه‌س له خێزانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات، كه له كه‌مپی "هۆل" له سوریاوه ده‌هێنرێنه‌وه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، تائێستا وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران به‌رده‌وامن و سورن له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه، ئه‌وه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵوێستى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى دانیشتوان و هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتوانى ئایینى ئێزدیه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌شى داوه، له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیاره كوشتارگه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا به‌دواوه بێت و به وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت "ده‌بینین جیاوازى ناكه‌یت له‌نێوان بكوژ و قوربانى و ئه‌و تاوانه وه‌حشیگه‌راییانه‌ت له‌بیركردوه، كه ئه‌نجامیاندا".