دەروازەكانی ووهان بەرووی هاوڵاتیانی چیندا كرانەوە

28/03/2020 جیهان

نەوا
خەڵكی چین رێگەیان پێدرا بچنە شاری ووهانی ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
بۆیەكەم جار لە پاش دوو مانگ قەدەغەكردنی شارەكە، خەڵكی ناوچەكانی تری چین رێگەیان پێدرا بچنە شاری ووهانەوە، كە یەكەم جار ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبوەوە.
لە ئێستادا تەنها رێگە بە چوون بۆ ئەو شارە دەدرێت، بەڵام تا ئێستا مۆڵەتی هاتنە دەرەوە لە شارەكە بە كەس نەدراوە.
شاری ووهانی ناوەندی پارێزگای هوبی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی 50 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆمار كرابوو.
بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، هەر لە سەرەتاوە دەسەڵاتدارانی چین شارەكە و سەرجەم پارێزگاكەیان كەرەنتین كردبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group