وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق: ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 772 كه‌س

02/04/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، 44 تووشبووی كۆرۆنای نوێ له‌ پارێزگاكانی عیراق تۆمار كراون و كۆی گشتی توشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 772 كه‌س.
ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رۆژی 2ی نیسان ئاشكراكراوه‌ باس له‌وه‌كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێردا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق 44 حاڵه‌تی توشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا تۆمار كراون به‌جۆرێك: به‌غداد 2، به‌سره‌ 5، نه‌جه‌ف 10، سلێمانی 12، كه‌ربه‌لا 7، هه‌ولێر 2، كه‌ركوك 5 حاڵه‌ت و له‌ دیوانییه‌ 1 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ ئێستادا كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 772 كه‌س و باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ به‌غداو به‌سره‌ دو حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراوون و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 54 كه‌س.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌، 20 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كیان له‌ به‌غداو 10یان له‌ نه‌جه‌ف و 6یان له‌ كه‌ربه‌لا و 3یان له‌ به‌سره‌ بوون و كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ 202 كه‌س.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group