مستەفا كازمی: سەروەری عیراق هێڵی سورە

10/04/2020 عێراق

نەوا
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەڵێت، بەزووترین كات كابینەی نوێ پێكدەهێنرێت و بەرپرسیارییەتیەكی گەورە لەسەر شانیانە و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكدەهێنن.
مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لە وتارێكدا رایگەیاند: ئەم كابینەیەی كە ئەو بە زوترین كات پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات دەبێت حكومەتێكی خزمەتگوزار بێت بە كرداری.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەروەری عیراق هێڵی سورەو سازشی لەسەر ناكەن و پرسی مشتومڕ نییە و بڕیار بۆ عیراقییەكانەو عێراق نابێتە پاشكۆی كەس.
كازمی لەبارەی دەسەڵاتی هێزە چەكدارییەكانیشەوە وتی، چەك لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دەبێت، نەك گروپ و كەسەكان.
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت راشیگەیاند: حكومەت هێڵی یەكەمی بەرگری مەترسییەكان دەبێت و سەرجەم رێكاری تایبەت بە خۆپارێزی بۆ تێپەڕاندنی مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرینەبەر و هاوكاری تەواوی پزیشكان و هێزە ئەمنییەكان دەكەین.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group