نه‌وا
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "ده‌ستكاری ناكرێت".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پێدانه‌وه‌ی موچه ده‌كات و له وه‌زاره‌تی (ناوخۆ، ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و ئاسایش و .....) ده‌ستپێده‌كات".
ده‌شڵێت "سیستمی موچه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه دابه‌شده‌كرێت و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوم، كه گوایه حكومه‌ت بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 200 یان 250 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كات؟ به‌ڵام وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچونم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و موچه وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ 3-5-2020هو تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه هیچ موچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.