نه‌وا
دیدییه رائول پسپۆڕى فه‌ره‌نسى پێشبینی ده‌كات ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌منزیكانه كۆتاییدێت و شه‌پۆلى دووه‌میشى نییه.
دیدییه رائولی پسپۆڕ له ڤیدیۆیه‌كدا، كه له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌سه‌رئاستى جیهان پاشه‌كشه ده‌كات و پێشبینیده‌كرێت توشبوى زۆر تۆمار نه‌كرێت، به‌جۆرێك قه‌یرانه‌كه له جیهاندا كۆتایى پێبێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م پێشهاته زانستییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت، هه‌رچه‌نده له‌ملا و لا حاڵه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام چیتر شه‌پۆلى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر نابینرێت و داینامیكى په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره پاشه‌كشه‌ى كردوه.
ئه‌و پێشبینییه‌ی پسپۆڕه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌كاتێكدایه پێشتر رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و چه‌ندین ناوه‌ند و پێگه‌ى پزیشكى و شاره‌زا جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، كۆرۆنا بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه و له‌ناوناچێت. هۆشداریش ده‌ده‌ن له رودانى شه‌پۆلى دووه‌م و سێیه‌م و پێشیانوایه شه‌پۆلى دووه‌م زۆر كوشنده‌تر ده‌بێت.