گەشتە ناوازەكەی ماسی وان بە پێچەوانەی تەوژمی ئاو دەستیپێكرد

19/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ماسی دەریاچەی وان كە بە زمانی توركی بە "ئینجی كەفالی" یان ماسی وان ناسراوە، لە وەرزی زۆربوون بە پێچەوانەی تەوژمی دەریا مەلە دەكات و گەشتە قورسەكەی بە كۆچكردن بۆ نێو ئاوە شیرینەكان دەستیپێكرد.
ماسییەكانی دەریاچەی وان كە بە زمانی توركی بە "ئینجی كەفالی" یان ماسییەكانی وان ناسراون، لە وەرزی زۆربوون بە پێچەوانەی تەوژمی دەریا مەلە دەكەن و گەشتە قورسەكەیان بە كۆچكردن بۆ نێو ئاوە شیرینەكان دەستیپێكرد.
ماسی وان كە تاكە جۆری ماسییە لە سەرتاسەری جیهان لە دەریاچەی وانی وڵاتی توركیا دەژیت، لە 15ی نیسان-15ی تەمموز، كە وەرزی زۆربونە، بەرەو ئاوە شیرینەكان كۆچ دەكات.
ئەم گەشتە ناوازەیەی ماسی وان بۆ ئەوەی نەبێتە دەرفەتێك بۆ ماسیگرانی قاچاخ، دامەزراوە پەیوەندیدارەكان و هێزەكانی ئەمنی توركیا لە كەناری دەریاچەكە رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر.
مامۆستای بەشی بەرهەمەكانی ئاویی لە زانكۆی یوزینجییڵ، د.مستەفا ئاككوش رایگەیاند، ماسی وان تەنها لە دەریاچەی وان بوونی هەیە، هەموو ساڵێك لە وەرزی زۆربون بەرەو ئەو ئاوە شیرینانە كۆچ دەكات، كە دەڕژێنە نێو دەریاچەكە.
ئاككوش راشیگەیاند، ئەو كۆچە لە نێوان مانگی نیسان و تەمموز رودەدات و ئاوە شیرینەكان پڕدەبن لە ماسی وان. وتیشی "ئەم دیمە جوانە بۆ پێشخستنی گەشتوگوزار لە ناوچەكەدا و مانەوەی بواری ماسیگریی لە دەریاچەی وان زۆر گرنگە".
ئەوەشی ئاشكراكرد، ساڵی رابردوو لە جەژنی رەمەزاندا نزیكەی 110 هەزار كەس سەردانی ئەو ناوچەیەیان كردووە.
مستەفا ئاككوش جەختیشی لەوە كردەوە كە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئەمساڵ ناوچەكە بێ دەنگ و هێمنە و لە دوای كۆتایهاتنی ئەو پەتایە دووبارە هەزاران كەس بۆ دیتنی ئەم كۆچە ناوازەیەی ماسی وان روو لەو ناوچەیە دەكەنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group