نه‌وا
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی را‌شد غه‌نوشی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه-ی تونسی، كه هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ فایز سه‌راج سه‌رۆكی حكومه‌تی ته‌بایی له لیبیا، حه‌وت حزبی تونسیی هێنایه ده‌نگ و پێیان وایه غه‌نوشی به‌رژه‌وه‌ندیی ئیخوان موسلمینی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تونس پێگرنگتره.
را‌شد غه‌نوشی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه-ی تونسی، كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئیخوانییه، به سیفه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تونس، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ فایز سه‌راج سه‌رۆكی حكومه‌تی ته‌بایی لیبیا ئه‌نجامداوه، كه سه‌راج له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و توركیاوه یارمه‌تیی سه‌ربازی ده‌درێت، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ناره‌زایی حه‌وت حزبی سیاسیی تونسی لێكه‌وته‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌یان به بازدان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان و تێوه‌گلاندنیان له ململانێكانی لیبیا هاوشانی ئیخوان موسلمین و "توركیای داگیركه‌ر" وه‌سفكردووه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر تونس و ناوچه‌كه.
ئه‌و پارته سیاسییانه داوایان له هێزه سیاسییه‌كان و رێكخراوه نیشتمانییه‌كان كردووه هه‌ڵوێستێكی توند به‌رانبه‌ر به غه‌نوشی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی بنوێنن و پێیان وایه، ناوبراو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان خراپ به‌كارده‌هێنێت و به‌رژه‌وه‌ندیی ئیخوان موسلمینی نێوده‌وڵه‌تیی خستوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تونس و گه‌له‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه.