لە چەند هەفتەی داهاتودا 10 یانەی ئینگلیزی هەرەسدەهێنن

22/05/2020 وەرزش
نەوا
نزیكەی 10 یانەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی لە چەند هەفتەی داهاتودا روبەڕوی كێشەی دارایی ببنەوە، ئەگەر یارمەتی بە پەلە و زەبەلاح لەلایەن حكومەتی وڵاتەكەیانەوە بۆیان دابین نەكرێت.
ئەو یانانە هاوشێوەی هەموو دامەزراوەكانی دیكەی جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە توشی گرفتی گەورە بون، هەربۆیە ناتوانن پابەندی ئەركە داراییەكان ببن.
لەوبارەیەوە تۆڕی "سكای نیوز" لەسەر زاری دامیان كولینز ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیاوە بڵاویكردوەتەوە، زۆرێك لە یانەكانی پلە یەك و دووی وڵاتەكەیان پێش قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆناش لە حاڵەتێكی خراپی داراییدا بون.
كولینز دەشڵێت "پەتای كۆرۆنا ناهەمواری رەوشی ئەو یانانەی خراپتر كرد". بۆیە داوا لە حكومەت دەكات یارمەتی دارایی بە پەلە پێشكەش بەو یانانە بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا پێشبینی دەكات لە چەند هەفتەی كەمی داهاتودا 5-10 یانە دۆخیان خراپتر ببێت و پەنا بۆ بژاردەی چونە ژێر ركێفی ئیدارە یاخود دەستەیەك ببەن، تا بپارێزرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group