نه‌وا
وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ، ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك رایگه‌یاند، كاتژمێر نزیك 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی باتیف، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندابون، زیانی مادی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتوه.