چ گروپێكی خوێن مەترسیی زیاتری توشبون بە كۆرۆنای لەسەرە ؟

06/06/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەوروپی، هەندێك لە مرۆڤەكان مەترسی زیاتری توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپتربونی بارودۆخیان لەسەرە، بۆماوەییەكانیش رۆڵی گرنگ دەبینن لەو پرسەدا.
پێگەی People بڵاویكردوەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌، گۆڕانكارییەكان لە دوو خاڵی بۆماوەیی مرۆڤدا كاریگەریی لەسەر مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ و دروستبونی كێشەی تەنگەنەفەسی لەسەر توشبوو هەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، خاڵی یەكەم ئەو بۆماوەییەیە، كە گروپی خوێن دیاریی دەكات و شارەزایان باس لەوەدەكەن، ئەو توشبوانەی گروپی خوێنیان (A) یە زیاتر پێویستیان بەوە هەبوە ئامێری هەناسەدانی دەستكردیان بۆ دابنرێت  و ئەوەش بەرێژەی زیاتر لە 50% لە گروپەكانی دیكەی خوێن.
خاڵی دووەمیش، كە لەخاڵی یەكەم زیاتر پەیوەندییەكی بەهێزتری بە پەتای كۆرۆناوە هەیە، ئەوەش بریتیە لە "كرۆمۆسۆمی 3"، بەڵام تائێستا زانایان بۆیان ئاشكرا نەبوە لە شەش بۆماوەییەكە كامیان زیاتر كاریگەری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group