نه‌وا
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، رافع عیساوى وه‌زیرى پێشوترى دارایى عیراقى ئازاد كرد و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ى دژى كرابونه‌وه داخران، به‌ڵام له‌سه‌ر سزاكانی پێشتری دوباره دادگایى ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانى تیرۆر له ره‌سافه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رافع عیساوى ته‌واو كردوه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو خۆى راده‌ستى لایه‌نى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند كردبو، ئه‌و تۆمه‌تانه‌شى له‌سه‌رى بون هه‌مویانی ره‌تكرده‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه له دژى هه‌بوو ئه‌ویش وته‌ى تۆمه‌تبارێكی شایه‌تحاڵ بو، كه دانپێدانانه‌كانى گۆڕیبو، بۆیه دادگا فه‌رمانى ئازادكردنى بۆ رافع عیساوی ده‌ركرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاری ئازادكردنه، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌و سزایانه‌ى پێشتر به‌شێوه‌ى ئاماده‌نه‌بو دژى عیساوی ده‌ركرابون له تۆمه‌تى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى ئیداریى، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ى خۆى راده‌ستكردوه و سزاكانى ره‌تكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ى وه‌رگیراوه و به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، به‌ڵام كاتى دوباره دادگاییكردنى دیاریكراوه و دادگا ورده‌كارى بۆ راستیه‌كان و به‌ڵگه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئیدارى و لێكۆڵینه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌ویش به ئاماده‌بونى تۆمه‌تبار و پارێزه‌ره‌كه‌ى و ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێت، كه سكاڵایان له دژى تۆماركردوه.