نه‌وا
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆیه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ قه‌زاكه و چه‌ند كێشیه‌كی دیكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌ڵێت، "فشاره‌كان كاریگه‌رییان كردوه‌ته سه‌ر باری ته‌ندروستیم"، له‌كاتێكدا ته‌نها پێنج مانگه له‌و پۆسته‌دا ده‌ستبه‌كار بووه.
هۆگر كه‌یفی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆیه له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی و هۆكاره‌كانی ئاشكراكردووه، ده‌ڵێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كان "نه‌بوونی نه‌سریه‌ی پێویستی مانگانه‌ی شاره‌وانیه، كه چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌ش بڕێكی زۆر كه‌مه و به‌شی 10%ی داواكاریی هاوڵاتییانی سنوره‌كه ناكات"، ئه‌مه جگه له چه‌ندین هۆكاری دیكه، كه له كاتی خۆیدا باسیان ده‌كات.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سنوری شاره‌وانییه‌كه‌ی، چه‌ندین كێشه‌ی تێدایه، كه پێش ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌ویش هه‌بوون، به تایبه‌تی له رووی زه‌ویوزار و موڵكایه‌تی، كه ئه‌و كێشانه پێویستان به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌مانه و هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن، وایانكردوه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
هۆگر كه‌یفی ده‌شڵێت "له ئێستادا باسی ئه‌و هۆكارانه ناكه‌م، كه كاتی خۆی هات باسیان ده‌كه‌م، چونكه فشاره‌كان كاریگه‌رییان كردوه‌ته سه‌ر باری ته‌ندروستیم".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆیه ئاشكراشیكردووه، رۆژی 8ی ئه‌م مانگه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به قائیمقامی كۆیه كردوه و داوایكردوه په‌سه‌ندبكرێت و كه‌سێكی دیكه رابسپێردرێت.