نه‌وا
نوێنه‌ری شاره‌كانی به‌هار و كه‌بوده‌رئاهه‌نگ له په‌رله‌مانی ئێران به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، عیسا جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری شاره‌كانی به‌هار و كه‌بوده‌رئاهه‌نگ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌فته‌ی پێشوو گواسترابوه‌وه بۆ به‌شی چاودێری چڕ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران.
پێشتریش دوو په‌رله‌مانتاری ئێران به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو، هاوكات هه‌شت په‌رله‌مانتاری خولی ئێستای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون.
تا ئێستا نزیكه‌ی 260 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له ئێران تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.