نه‌وا
به‌هۆى هێرشێكى چه‌كدارانى داعش له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین پێنج سه‌ربازى عیراق كوژران و برینداربون، له‌هێرشێكى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانانیش له چیاى حه‌مرین چوار چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه كوژران.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ناوخۆیی عیراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه، لیواى مغاویرى سه‌ربه فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین له ناوچه‌ى "مه‌تیبیجه" روبه‌ڕوى هێرشێكى تیرۆریستى بوه‌ته‌وه، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه دوو سه‌رباز كوژراون و سێ-ی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشێكى ئاسمانییان له زنجیره چیاى حه‌مرین ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه چوار چه‌كدارى داعش كوژراون.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، دواى هێرشه‌كه هێزێكى پۆلیسى فیدراڵى پرۆسه‌یه‌كى كێوماڵكردنیان ئه‌نجامداوه و له مۆڵگه‌یه‌كدا 20 بۆمبى ده‌ستكردیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قاندنه‌وه و ویستویانه دژى هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌كاریانبهێنن.