نه‌وا
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زاییه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر خراپبونی ره‌وشی كاره‌با، هاووڵاتیانی دانیشتوی قه‌زای ئیسلاحی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای زیقاری باشوری عیراق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكرده‌وه، ده‌یان هاووڵاتیی له قه‌زای ئیسلاح خۆپیشاندانیان سازكردوه و ناڕه‌زاییه‌تی به‌رانبه‌ر خراپبونی ره‌وشی كاره‌با ده‌رده‌بڕن، ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كیشییان داخستوه له‌وانه رێگه‌ی زیقار- میسان.
خۆپیشانده‌ران داوا له حكومه‌تی خۆجێی كردوه گرفتی كه‌می كاره‌با له سایه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها دا‌واشیان كردووه قائیمقامی قه‌زای ئیسلاح له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوه‌وه، حكومه‌تی عیراق ده‌سه‌ڵاتی دانوستان و واژۆكردنی گرێبه‌ستی به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار یورۆ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با له وڵات‌دا، به وه‌زیری دارایی داوه. به‌پێی وه‌زاره‌تی كاره‌باش، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ده‌گاته 13 هه‌زار و 500 میگاوات و پلانیش دانراوه له میانی ئه‌مساڵدا، له‌ڕێگه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی نوێ، سێ هه‌زار و 500 میگاواتی دیكه زیاد بكرێت.