نه‌وا
لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف ئاشكرایكرد، بیرێكى گه‌وره‌ى نه‌وت له پارێزگاكه دۆزراوه‌ته‌وه، كه خزمه‌تێكى گه‌وره به نه‌جه‌ف ده‌كات و به‌منزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت.
لوئه‌ى یاسرى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، پشكنینه یه‌كه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌ى ره‌هبان له پارێزگاى نه‌جه‌ف ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن بیرێكى گه‌وره‌ى نه‌وتى له‌و ناوچه‌یه‌دایه، كه ده‌كه‌وێته نزماییه‌كانى ده‌ریاى نه‌جه‌ف.
باسى له‌وه‌شكردوه، له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مپێكی گه‌وره بۆ پشكنه‌ران و شاره‌زایان دروستده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى گه‌شه‌پێدانى ئه‌و بیره نه‌وته.
پارێزگارى نه‌جه‌ف ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، بیره نه‌وته‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى گرنگ ده‌بێت و خزمه‌تى وڵات به گشتى و پارێزگاكه به‌تایبه‌تى ده‌كات.