نهوا
لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژران.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردهوه، لە ناوچەیهكی سنوری نزك شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە سێ کۆڵبەر کوژراون.
راشیگهیاندووه، لە ناوچە سنورییەکانی پیرانشاریش بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی تر کوژراوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مانگی رابردوو پێنج کۆڵبەری لە ناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 19 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
وهك كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردۆتهوه، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 31ی ئاب 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و 122 کۆڵبەر و کارسبکاریش برینداربوون.