نه‌وا
كه‌مپینی ئازادی بۆ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیاتر له 17 هه‌زار واژۆ بۆ ئازادكردنی ئه‌و ژنه زیندانیه سیاسیه كورده كۆده‌كاته‌وه.
به‌رێوبه‌رانی كه‌مپینه‌كه رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا به‌مه‌به‌ستی چڕ كردنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ ئازادكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان به‌ڕێوه‌بردووه و توانیویانه 17 هه‌زار و 778 واژۆ كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه واژۆكان راده‌ستی ئه‌منستی ئینترنه‌شناڵ و رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان تاكه ژنه به‌ندكراوێكی سیاسیه له ئێران كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت و به‌وته‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و به‌ندكراوه كورده به درێژایی 13 ساڵی رابردوو به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆربوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ش تووشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، له ماوه‌ی رابردوودا له زیندانی شاری خۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دواتر زیندانی كرمان و سه‌رباری نه‌خۆشیه‌كانی رێگری كراوه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست وه‌ربگرێت.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی 2007 به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی ده‌ستگیركرا و سه‌ره‌تا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و دواتر سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.