رۆژێك بێ جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ برۆكسل

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
له‌ شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ته‌نها بۆ رۆژێك رێگاكانی ئه‌م شاره‌ له‌به‌رده‌م جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل داخران و له‌ بری ئه‌وه‌ پایسكل و پیاده‌كان بوونه‌ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌.
له‌ به‌لجیكا له‌ مانگی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك چالاكی "رۆژی بێ ئۆتۆمبێل" رێكده‌خرێت و دیمه‌نی جوان و سه‌رنجراكێش ده‌خرێته‌ به‌ردیدی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌.
له‌ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی تا 7ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20-9-2020، شه‌قامه‌كانی شاری برۆكسل به‌ رووی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلدا داخران، ته‌نها رێگه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی گشتی و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌ حاڵه‌تی زۆر پێویست درا.
دانیشتوانی برۆكسل ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆسته‌وه‌ و به‌ پایسكله‌كانیان له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا سوڕانه‌وه‌.
هاوكات به‌ درێژایی رۆژ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر پێشكه‌شكران و له‌ سنوری شاره‌وانی برۆكسل چالاكی هونه‌ری، پێشانگا، موزیك و وه‌رزش رێكخران و كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی گشتیی برۆكسلیش خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی به‌ خۆرایی پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group