نه‌وا
به‌پێی زانیاری میداكانی ئه‌مریكا پێنج كه‌سی نزیكی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون، كه له نوسینگه‌كه‌ی كارده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، سكرتێری نوسینگه‌ی مایك پێنس و راوێژكارێكی و سێ له كارمه‌ندانی نوسینگه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له كۆشكی سپی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ره‌چاونه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی ترامپ.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد ترامپ تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند، باس له‌وه ده‌كرا كه مایك پێنس به‌هۆی به‌ركه‌وتنیه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێویسته كه‌ره‌نتین بكرێت، بڵاو دواتر نوسینگه‌ی ناوبراو بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌نجامی پشكنینی پێنس و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌رێنی بووه.