وەزارەتی بەرگری عێراق: چاوەرێی كاتژمێری سفرین بۆ چوونە ناو جورف سەخر
42 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الرشید" رایگەیاند، یەكەكانی سوپا لە ئامادەباشیی تەواودان و چاوەڕێی كاتژمێری سفر دەكەن بۆ جووڵەكردن بەپێی پلانە دانراو و كۆنترۆڵكردنی ناوچە جورف سەخر لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.
ئەو وتەبێژە وتیشی، هیوادارین كارەكان بە ئاسانی و بێ گەیشتن بە هیچ پێكدادانێك بەڕێوەبچن، دووپاتیشیكردەوە، نووسینگەی فەرماندەی گشتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان دەكات ئەوانەی لە ڕووی دادوەری یان ئەمنییەوە داواكراو نین بۆ ناوچەكە، هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی وزە لەو ناوچەیە و لە سەرجەم پارێزگاكاندا.