سەرۆكی حكومەت: لە سزای دواكەوتنی باجی خاوەنكارەكان خۆش دەبین

30/10/2020

نەوا
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەوە تێدەگەن كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا فشاری خستووەتە سەر خێزانەكان و بەم هۆیەوە چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنكارەكان دەكەن.
لە پۆستێكدا كە لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، دەركردنی ئەم بڕیارە "لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان" و "بە رەچاوكردنی لێكەوتە نەرێنییەكانی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا"یە.
لە دەقی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:  "بڕیارمان دا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم ئەو سزا و سوانەی لەسەر باجدەرانی هەرێمی كردستان لە ساڵانی رابردوو لەسەریان كەڵەكە بووه".
بڕیارەكە یەك مەرجی هەیە بۆ ئەوەی باجدەران بتوانن لێی سوودمەند بن و مەرجەكەش ئەوەیە، باجدەران تا 31-12 باجە بنەڕەتییەكە بدەنەوە بە گەنجینەی حكومەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group