ژمارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە یەك مانگدا لە عێراق ئاشكرا كرا

16/09/2021 عێراق

نەوا-
بەپێی داتایەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق تەنها لە مانگی ئابی رابردوودا زیاتر لە 23 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و زیاتر لە 6 هەزار جیابوونەوەش تۆمار كراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە داتایەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی ئابی رابردوودا 23 هەزار و 474 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراون، لەو ژمارەیەش 19 هەزار و 720یان گرێبەستی هاوسەرگیری لەناو دادگاكان بوون و 3 هەزار و 754یشیان گرێبەستی دەرەوەی دادگاكان بوون.
روونیشكراوەتەوە، هەروەها 6 هەزار و 217 هەزار جیابوونەوەی هاوسەران روویداوە كە 4 هەزار و 557 یان لە دەرەوەی دادگا ئەنجام دران و هەزار و 660یشیان لەناو دادگاكان و بە فەرمانی دادگا بوون.
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران تێیدا بەرزە و شارەزایانیش هۆكاری سەرەكی بۆ خراپی بارودۆخی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەگێڕنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group