نەوا
دیاردەیەک لە ناو هەندێک لە یاریزانانی لەشجوانیدا سەریهەڵداوە، کە تەواوکەرە خۆراکیەکان بە وشکی و بە بێ تێکەڵکردن لەگەڵ ئاو بەکاردەهێنن، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە و چەندین زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت و پسپۆرانی بواری تەندروستی لەو بارەوە هۆشداری دەدەن.
پسپۆرانی بواری تەندروستی لێكۆڵینه‌وه‌یان له 100 گرته ڤیدیۆ کردووە، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك بڵاكراوه‌ته‌وه و گه‌یشتۆنه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌و تەواوکەرە خۆراکیانە ته‌نها له 8 گرته‌دا به‌شێوه‌ی دروست به‌كارهێنراون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یە له 30 گرته ڤیدیۆدا به شێوه‌ی وشك خوراون و ئه‌و 30 گرته‌یه‌ش زیاتر له 8 میلیۆن لایكیان هه‌بووه.
ئه‌و پسپۆرە تەندروستیانە له راپۆرتی خۆیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئهكادمیایی پزیشكی ئه‌مریكا جه‌ختیانكردۆته‌وه، پزیشكان ده‌بێت ئاگاداری شێوازە مەترسیدارەکانی به‌كارهێنانی ئه‌و تەواوکەرە خۆراکیانە و به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکیەکان بۆ زیاتر لە جارێک لە رۆژدا و هەروەها بە بێ گرتنەوەیان بە ئاو زیانی زۆر بە تەندروستی کەسەکە دەگەیەنێت، بە هۆی ئەوەی بڕیکی زۆر کافائین، ترشی ئامینی و ڤیتامینی تێدایە، بەتایبەتی خواردنی رێژەیەکی زۆر لە کافائین لێدانی دڵ خێراتر دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
روونیشیان کردوەتەوە، خواردنی یەک کوپ تەواوکەری خۆراکی لەشجوانی بە وشکی، یەکسانە بە خواردنەوەی پێنج کوپ قاوە و خواردنی ئەو بڕە زۆرە و بەردەوامبوون لەسەری دوور نییە کەسەکە تووشی جەڵتە و نەخۆشی دیکەی دڵ بکات.