حكومەتی هەرێم: جەخت لە كاراكردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی دەكەین

28/11/2021

 لەسەر هێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەی تەپی تەڵانی سنوری كوڵەجۆ كە بوە هۆی شەهیدبونی پێنج پێشمەرگەو بریندار بونی چوار پێشمەرگەی تر، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە بەغدا دەكات سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق كارابكرێتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێم چەندینجار حكومەتی فیدراڵی ئاگاداركردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییەی كە لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە كە بەهۆیەوە ئەو رێكخراوە تیرۆریستی داعش توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوەو لەو ناوچانە خۆی رێكبخاتەوەو ببێتە هەڕەشە بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەكە.
جوتیار عادل راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم جەخت لەسەر هەرچی زوی كاراكردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق دەكاتەوەو پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكات و هیوای زوو چاكبونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group