بایدن هەڕەشە لە روسیا دەكات: ئاكامەكان توند دەبن

23/01/2022 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە لە روسیا دەكات، ئەگەر بەردەوام بێت لە داگیركردنی ئۆكرانیا، ئەوا رێوشوێنی توند بەرامبەر مۆسكۆ دەگرنە بەر.
كۆشكی سپی لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە، جۆ بایدن لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەنگاوە دوژمنكاریەكانی روسیا بەرامبەر ئۆكرانیا كۆبووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، بایدن جەختی لەوە كردووەتەوە ئەگەر روسیا لەسەر داگیركردنی ئۆكرانیا بەردەوامبێت ئەوا ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی رێوشوێنی توند بەرامبەری دەگرنەبەر و ئاكامەكان توند دەبن.
لای خۆشیەوە دۆمێنێك راب جێگری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، نەك تەنها هێرش كردن، تەنانەت ئەگەر روسیا هەوڵی ئەوە بدات كەسانی سەربەخۆی وەك بوكەڵە بخاتە پۆستە باڵاكانی حكومەتی ئۆكرانیاوە، ئەوا سزای دارایی بەسەردا دەسەپێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group