كچێكی عیراقی لە یەك كاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو كەسدا دەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
دوای ئەوەی لە یەك كاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو پیاودا دەكات ، ژنێكی عیراقی لە پارێزگای زیقار لەلایەن براكەیەوە كوژرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی وتووە، پیاوێك لە پارێزگای زیقار كە لە پەنجاكانی تەمەنیدایە هەستاوە لە رێگەی بەكارهێنانی چەقۆوە خوشەكەكەی خۆی كوشتووە كە لە دایكبووی ساڵی حەفتاكانە.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، رووداوەكە لە قەزای غەراف روویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی پیاوەكە بۆی دەركەوتووە كە خوشكەكەی هاوسەری دوو پیاو بووە لە یەك كاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group