داوای گۆڕانكاری لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان دەكرێت

27/06/2022 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، بەهۆی جگەرە كێشانەوە روبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بوونەتەوە و داواش دەكەن یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
لەو بارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە هێمای بۆ ئەوە كردووە، جگەرەكێشان و توتن و بەرهەمەكانی ئاڵنگاری گەورەن كە چەندین ساڵە روبەڕووی وەزارەتی تەندروستی بوونەتەوە، كاریگەرییە گەورە سلبییەكانی جگەرەكێشان لەسەر تەندروستی و ژینگەیە، ئەوەش سەرەڕای كاریگەریەكانی لەسەر ئەوانەی جگەرە ناكێشن.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، جگەرەكێشان كاریگەری ئابوریی هەیە و هۆكاری توشبووونە بە نەخۆشی ناڕاستەوخۆ، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە هۆكاری راستەوخۆی كەوتنەوەی ئاگرە، یاسا كارپێكراوەكان بەس نین و پێویستە گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و پەرەیان پێبدرێت.
بەپێی وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەرژمێرییەكانی مردن و ئەوانەی جگەرە كاریگەری لەسەریان داناوە گەورەن بەڵام ئەستەمە سەرژمێری بكرێن، چونكە زۆر كەس وەك ژنان و منداڵان و تازە پێگەیشتووان ئەستەمە سەرژمێری بكرێن كە ئایا جگەركێشن یاخودنا،  لەبەر ئەوەی دەیشارنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group