موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لە دادگای فیداڵی دەكات پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە نەیتوانیوە وادە دەستورییەكانی جێبەجێ بكات.
لە تویتێكدا موقتەدا سەدر رایگەیاندوە، وەك دەڵێن پەرلەمان پێویستی بە دانیشتنە بۆ هەڵوەشاندنەوە كە گیرۆدەی پشكپشكێنەو هۆكاری بەردەوامی گەندەڵیەو ملنادەن بۆ داواكارییەكانی گەل.
سەدر راشیگەیاندوە، روی قسەكانم دەكەمە لایەنی دادوەریی تایبەت و بە تایبەت تر سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كە هیوابەخشن بە راستكردنەوەی رێگاكە بەتایبەت دوای كۆتاییهاتنی وادەی دەستوریی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو راسپاردنی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی پشكپشكێنە سەرەڕای زۆرینەی نیشتمانی كە دورن لێیانەوە.
سەدر ئاماژەشیكردوە، تائێستا هیوامان بە دەسەڵاتی دادوەریی عیراقە سەرەڕای روبەڕوبونەوەی فشاری سیاسی و ئەمنی لەسەریان كە لێرەو لەوێ دزەی كردوە، داواكارم هەڵبستێت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەهۆی سەرپێچیكردنی دەستوریی تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو تێپەڕنەكات و سەرۆك كۆمار راسپێردرێت بە دیاریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی مەرجدار.