پیاوێك گورچیلەی ژنەكەی دەدزێت و دەیفرۆشێت

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
ژنێكی هیندی هاوسەرەكەی بە دزینی گورچیلەی و فرۆشتنی لە بازاڕی رەشدا تۆمەتبار دەكات، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی ماڵی بوك نەیانتوانیوە ئەو مارەییە بدەن كە بەڵێنیان داوە.
رانجیتا كۆندۆ ئەو ژنەی گورچیلەی دزراوە بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، هاوسەرەكەی كە ناوی "براسانت كۆندۆ"یە و بە ئەسڵ خەڵكی بەنگلادیشە وەك كۆچبەرێكی نایاسایی لە گوندەكەیاندا ژیاوە، پێش 4 ساڵ گورچیلەیەكی دزیوە و فرۆشتوویەتی.
ئاماژەی بەوەشداوە، براسانت كە هاوسەریەتی ئەو كارەی بە نهێنی كردووە، كاتێك سەردانی پزیشكی كردووە بەهۆی ئازارێكەوە لە سكیدا، وێنەی تیشكی بۆ كراوە و دەركەوتووە كە تەنها یەك گورچیلەی هەیە.
سەبارەت بە رووداوەكە و هۆكاری ئەوەی كە تاوەكو ئێستا نەیزانیوە ئەو ژنە باس لەوە دەكات، ساڵی 2018 لەلایەن هاوسەرەكەیەوە براوەتە نەخۆشخانە بۆ نەشتەرگەری لابردنی بەردی گورچیلە، بەڵام لەكاتی نەشتەرگەرییەكەدا بە دەرفەتی زانیوە و گورچیلەیەكی دەرهێنراوە و لە بازاڕی رەشدا فرۆشتوویەتی، بە كەسێكیشی فرۆشتووە كە لە گوندەكەی تەنشیت خۆیان بووە.
رانجیتا و براسانت ماوەی 12 ساڵە هاوسەرن و 2 منداڵیشیان هەیە، پێش 8 مانگ هاوسەرەكەی ماڵی جێهێشتووە و لەگەڵ ژنێكی تردا هەڵاتووە، بەپێی زانیاری میدیا هیندیەكان، ئەو دوو هاوسەرە لەو ساڵەدا چەند جارێك بەهۆی مارەییەوە بووە بە شەڕیان و بڕیاریداوە لەبری مارەییەكەی كە ماڵی بوك نەیانداوە گورچیلەیەكی ژنەكەی بفرۆشێت، دواتر پیاوەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە، هەروەها هاوەڵزاوایەكیشی بە تۆمەتی ئەوەی دەستی هەبووە لەو كارە و بەڵگەنامەی ساختەیان بەكارهێناوە دەستگیر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group