ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی خانمانی بەدەستهێنا

20/08/2023 وەرزش

نەوا-
هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا بۆ یەكەمجار لە مێژوی خۆیدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە.
سایتی فرانس 24 بڵاویكردۆتەوە، رۆژی یەكشەممە 20-8 هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانی لە یاریگای سیدنی لە پایتەختی ئوسترالیا بۆ یەكەمجار لە مێژوی خۆیدا لەكاتی روبەڕوبونەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نازناوی مۆندیالی خانمانی بەدەستهێنا، گۆڵەكە لە خولەكی 29 لەلایەن ئۆلگا كارمۆنای كاپتنی یانەكە لەناوچەی سزاوە تۆمار كرا.
باس لەوەشكراوە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی خانمانی بەدەستهێنا، ئەوەش لە میانی یاری كۆتاییدا بو كە لە یاریگای سیدنی لە ئوسترالیا ئامادەبونی نزیكەی 75 هەزار بینەر ئەنجامدرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group