سودانی گەیشتە نیویۆرك

18/09/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە 78هەمین خولی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان گەیشتە نیویۆرك.
باسم عەوادی وتەبێژ بەناوی حكومەتی عیراقەوە رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 19 تا 23-9 دانیشتنەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستپێدەكات تیایدا سەركردەی وڵاتان گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی هەڕەشە جیهانیەكان و هاوبەشكردنیان لەپێناو پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیریی دەكەن.
وتیشی: ناونیشانی ئەم خولە دوبارە بونیاتنانەوەو یەكگرتنەوەی جیهانەو ئامانجی بوژاندنەوەیەتی.
عەوادی وتیشی: لەو دانیشتنەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق وەك هەر سەركردەیەكی جیهانیی بەشداری دەكات و وتەی خۆی پێشكەش دەكات، هەروەها راوبۆچونی عیراق و هەڵوێستە نێودەوڵەتی و هەرێمیی و ناوخۆییەكانی دەخاتەڕو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group