زانایان: شەشەم لەناوچوونی بەكۆمەڵ بەخێرایی دەستی پێكردووە

24/09/2023 هەمەڕەنگ

نەوا – 
زانایان هۆشداری لەوە دەكەن، شەشەمین لەناوچوونی بوونەوەرەكانی  سەر زەوی بەخێراییەكی زۆر دەستی پێكردووە و زەوی لە بارودۆخێكی خراپدایە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانایان كە لە پێگەی Axiosی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، لەناوچوونی بونەوەرانی سەر زەوی 35 هێندە خێراترە لەو لەناوچوونانەی پێشتر كە لەماوەی یەك ملیۆن ساڵی رابردوودا هەبووە، مرۆڤ هۆكاری سەرەكی ئەو دیاردەیەیە، لە ماوەی 500 ساڵی رابردودا لەناوچوونی گیانداران 18 هەزار ساڵی دەویست ئەوەش بەهۆی ئەوەی مرۆڤ دەستی لەو لەناوچونەدا نەبووە.
ئەوەش هاتووە، لە هۆكارە سەرەكییەكان بریتین لە "لەناوبردنی ژینگە سروشتییەكان و بازرگانی نایاسایی و تێكدانی ژینگە"، كە ئەمانە لەناوچوونی بەكۆمەڵ زۆر خێراتر دەكەن بەتایبەتی لە چەند دەیەی داهاتوودا.
جیراردۆ سیبالۆس نوسەری توێژینەوەكە وتویەتی، ئەو بەرهەمانەی مرۆڤ بەكاری دەهێنن و ئەو پێكهاتە غازییانەی لە بەرگە هەوای زەوی هەن كە بوونەتە هۆی ئەوەی زەوی گونجاو بێت بۆ ژیان و پێكهاتەی دەرمانەكان هەموویان پشت بە رووەكەكان و گیانداران دەبەستن بە جۆرێك لە جۆرەكان، كاتێك كە لقێكی تەواوی ئەو رەگەزانە لەناودەچن ئەوا توانای زەوی بۆ پاراستنی ژیان بەشێوەیەكی گشتی لەدەست دەدەین، بەتایبەتی پاراستنی ژیانی مرۆڤ.
بەپێی توێژینەوەكان گیانداران 5 جار لەناوچوونی بەكۆمەڵیان بەخۆیانەوە بینیوە، ئەوانیش:

1-لەناوچوونی "ئۆردۆڤیشیان سیلوری" – 444 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا
2-لەناوچوونی سەردەمی "دیفۆنی درەنگ" – 283 بۆ 259 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا
3-لەناوچوونی سەردەمی "پێرمیان تریاسیك" – 252 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا
4-لەناوچوونی سەردەمی "تریاسیك جۆراسی" – 201 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا
5-لەناوچوونی سەردەمی "تەباشیری پالیۆجینی" -  66 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group