نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ئیسرائیلیه‌ یان ئه‌مریكی

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر شاری دێرەزوری سووریا  9 كەس كوژران، كە یەكێكیان خەڵكی سووریا و 8ی دیكەیان چەكداری ئێرانین
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لەئەنجامی بۆردومانەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26-3ی سەر شاری دێرەزور، 9 كەس كوژران كە یەكێكیان خەڵكی سوریا و 8ی دیكەیان چەكداری ئێرانین، ‌بۆردومانەكە بارەگایەكی میلیشیاكانی ئێرانی كردە ئامانج.
چالاكوانەكان ئاماژە بەوە دەكەن، دیار نیە كێ هێرشە ئاسمانیەكەی كردووە، بەڵام زانیاری هەیە كە سەركردەیەكی ئێرانی بەهۆیەوە كوژراوە.  
بە وتەی سەرچاوەكان هێرشەكە ڤێلایەكی لەنێو دێرەزور بەئامانج كردووە ئەویش چەند كاتژمێرێك دوای ئەوە هاتووە كە فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئێرانی نیشتوەتەوەو ژمارەیەك ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانی گەیاندوەتە ئەو شارە . 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group